سەدر داوایەک لە شەش وڵات دەکات

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Sep 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی کردووە لە سەر دۆسیەی دیارنەمانی ئیمام موسا سەدر و ئاشکراکردنی چارەنووسی ناوبراو.

سەید موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی دۆسیەکەی ون نەبێت داوای پێکهێنانی لێژنەیەک دەکەم بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی دیارنەمانی سەرکردەی گەورەی ئیسلامی، ئیمام موسا سەدر، کە ئایا زیندووە یان مردووە؟

سەدر داوای لە شەش وڵات بە تایبەت لوبنان، لیبیا، میسر و سوریا کردووە کە لەو دۆسیەدا هاوکاری بکەن و ڕاشیگەیاندووە کە ئەمە تۆمەتبارکردن نییە بەڵکوو داوای هاوکارییە.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە کە ئەو لێژنەیە بە دەسەڵاتێکی تەواوەوە نوێنەرایەتی ئێمە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق./.