ئیسرائیل دوو بژاردە بۆ دژایەتی ئێران دەخاتەڕوو

(0) / / ئاسیا / ئیسرائیل


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئێران مانەوەی گەمارۆکان و پشت بەستن بە هەڕەشەی سەربازییە.

بنیامین نتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل وتی کە تەل ئەبیب ناتوانێت پشت بە هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە ئێران ببەستێت.

ناوبراو وتی کە ئێمە وانەمان لە ڕابردوو وەرگرتووە و ئەوانەی باس لە ڕێکەوتن دەکەن تووشی هەڵە دەبن.

وتیشی: تەنیا ڕێگر لە بەردەم گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی، بەردەوامی گەمارۆکان و هەڕەشەی سەربازییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران فەتوای حەرامبوونی دەسخستنی چەکی ناوەکیی لە لایەن تارانەوە دەرکردووە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە چالاکییە ناوەکییەکان تەنیا بۆ ئامانجی ئاشتیخوازییە./.