میدیای یەکێتی چی لە سەر مەسرور بارزانی دەڵێت؟
(0) /
میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوو نووسراوی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم پلەی چوار ئەفسەری لە هێزەکانی 80 بەرز کردووەتەوە، لە کاتێکدا کە چوار ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.
ئەو دوو نووسراوە کە واژۆی مەسرور بارزانیی لە سەرە و لە ڕۆژانی 19 و 20 ئەم مانگە بووە، پلەی چوار ئەفسەر لە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لیوا بەرز کراوەتەوە.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، شنۆ ئەشقی سورچی ئەندامی فراکیسۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان یادداشتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو ئەفسەرانە سەر بە هێزەکانی 80 ی پارتین و بە بڕیاری تایبەت پلەیان بەرز کراوەتەوە و ئەوەش جیاوازییە لە نێوان ئەفسەران و خزمەت بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ناکات./.
تێبينيێك بنێرە: