قەتەر لە سەر دۆخی ئەفغانستان هۆشداری دەدات

(0) / / ئاسیا / تاڵیبان


Sep 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی قەتەر دەستنیشانکردنی کەسانی نوێی لە پێکهاتە و لایەنەکانی دەرەوەی تاڵیبان لە حکومەتی نوێی ئەفغانستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام بچووک ناو برد.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی فۆکس نیوز وتی کە دەستنیشانکردنی کەسانی دەرەوەی تاڵیبان لە حکومەتی ئەم گرووپە لە ئەفغانستان هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام بچووکە.

ناوبراو هیوای خواست کە تاڵیبان پابەندی بەڵێنەکانی بێت و وتی کە تاڵیبان دەبێت پیشان بدات بووەتە هێزێکی میانەڕۆ و گۆڕانکاریی بە سەردا هاتووە و بە پێچەوانەی ئەمە لە ئەفغانستاندا بەردەوام نابێت.

ئالی سانی سەبارەت بە داهاتووی ئەفغانستان هۆشداریی دا و وتی کە ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی یارمەتیدەری گەلی ئەم وڵاتە نەبێت ئاڵۆزییە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەبێت و لە ئاکامدا دەگاتە شەڕی ناوخۆیی لە ئەفغانستان./.