هەندێک وردەکاری بنکە سەربازییەکەی تورکیا لە باشیک بڵاو بووەتەوە

(0) / / ئاسیا / تورکیا


Sep 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەندێک وردەکاریی لە سەر بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناحیەی باشیک لە پارێزگای نەینەوا بڵاو کردووەتەوە.

غەیاس سورچی کە وەک بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە پارێزگای نەینەوا قسەی بۆ ماڵپەڕی بغداد الیوم کردووە، هەندێک وردەکاریی لە سەر بنکەی سەربازی زلیکان سەر بە سوپای تورک لە ناحیەی باشیک لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ بڵاو کردووەتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو بنکەیە 600 سەربازی تورکیای شوێن کردووەتەوە و چەک و کەرەستە سەربازییەکانی لە ڕێگای کۆپتەر و فڕۆکەوە پێدەگات لە بەر ئەوەی کە نیگەرانیی هێرشی سەر ئەو بنکەیە هەردەم بۆ بەرپرسانی ئەنکەرە بوونی هەیە.

سورچی ڕایگەیاند کە لەو بنکەیەدا مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی سەر بە ئەسیل نۆجەیفی پارێزگای پێشووی نەینەوا دەکرا کە ماوەیەکە ڕاگیراوە.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە بە هۆی مەترسی بۆردومانەوە هێزەکانی تورکیا لە بنکە سەربازییەکە و لە شوێنە پارێزراوەکاندا مەشق و ڕاهێنان دەکەن و بە دەگمە دەبینرێت کە هاتووچۆی وشکانییان لە ناوچەکە هەبێت./.