فەرەنسا: پاڵپشتی لە عێراق و پرۆسە سیاسییەکەی دەکەین
(0) /
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر پاڵپشتیکردنی پرۆسەی سیاسی ئەم وڵاتە و وتووێژەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە.
ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین ڕەوشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ کرد.
لۆدریان لە سەر ئەو چاوپێکەوتنە لە تویتەردا ڕایگەیاند کە وتووێژێکی زۆر ورد و دڵنیاکەرەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە پێناو کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدا و کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە نیۆیۆرک، جارێکی دیکە پاریس پاڵپشتی خۆیی بۆ عێراق و وتووێژەکانی ناوچەکە دووپات کردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: