حکومەتی هەرێم: بێ ئاگاین لەوەی کە لە هەولێر بەڕێوەچووە

(0) / / كوردستان / حکومەتی هەرێم


Sep 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش کۆبوونەوەی ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک هۆزی عەرەب لە شاری هەولێر و ڕاگەیاندنی پەیامێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ ئیسرائیل، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری ئەو کۆبوونەوە نەبووە و ڕێکاری پێویست بەرامبەر چۆنیەتی ڕێکخستنی دەگیرێتەبەر.

ڕۆژی هەینی 24 ی ئەیلول ی 2021، 312 کەسایەتی و سەرۆک هۆزی عێراقی لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری هەولێر کۆبوونەوە و پاشان ڕایانگەیاند کە حکومەتی عێراق پێویستە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای وەزارەتی ناوخۆوە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکە بە بێ ئاگاداری و بەشداری ئەوان بەڕێوەچووە و گوزارشت لە هەڵوێستی حکومەتی هەولێر ناکات./.