پۆلیسی کۆنگرێس: لایەنگرانی ترەمپ هەڕەشەی تەقاندنەوەمان لێدەکەن

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Feb 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرپەرشتیاری پۆلیسی کۆنگرێس وێڕای هۆشداریی سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی هێرشی لایەنگرانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە ئەوان دەیانەوێت بینای کۆنگرێس بتەقێننەوە.

یۆگاناندا پیتمەن سەبارەت بە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر کۆنگرێس هۆشدارییدا.

ناوبراو وتی کە هەڕەشەکانی ئێستا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە توندڕۆکانی لایەنگری ترەمپ دەیانەوێت بینای کۆنگرێس بتەقێننەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێس بکوژن.

پیتمەن وتی کە ئەوان پلانی هێرشەکەیان بۆ ڕۆژی پێشکەشکردنی وتارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرێس داڕشتووە بەڵام ئەمساڵ بە هۆی هەڕەشەکانەوە تا ئێستا بەروارێک بۆ وتارەکەی بایدن دیاری نەکراوە./.