کۆمەڵی دادگەری لایەنەکانی دەسەڵات لە هەرێم تۆمەتبار دەکات

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Sep 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوو ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایانگەیاند کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەبێت لایەنە فەرمییەکان بێلایەن بن و پارێزەری دەرفەتەکان بن بەڵام بە پێچەوانەی ئەم بنەما شارستانییەوە لایەنەکانی دەسەڵات دام و دەزگا حکومییەکان و توانای فەرمانگەکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دێنن.

عومەر گوڵپی و ڕوپاک ئەحمەد ڕایانگەیاندووە کە بەکارهێنانی دامەزراوەکانی حکومەت و فەرمانگەکان و پلە و پۆستەکان و شوێنە حکومییەکان بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بە پێشێلکارییەکی زەق و لادان لە بنەما شارستانییەکان دادەنرێت.

ئەوان داوایان لە لایەنەکانی دەسەڵات کردووە کە واز لەو پێشێلکارییە بێنن و بەرپرسیارانە مامەڵە لە گەڵ موڵکی گشتیدا بکەن و بێلایەن بن لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا./.