بایدن چۆن باسی هەرێمی کوردستانی کردووە؟
(0) /
سەرکۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر لە سەر زاری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیەوە گێڕایەوە کە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەندە بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراقەوە.
ڕۆبێرت پاڵادینۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئەمریکا پابەندە بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و جۆبایدنیش پێی وایە کە دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراقەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدرێت کۆمپانیا گەورەکانی ئەو وڵاتە لە بواری وزەدا و بۆ وەبەرهێنان ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن./.
تێبينيێك بنێرە: