پارێزەرەکەی دەمیرتاش باس لە ئازادکردنی دەکات

(0) / / ئەورووپا / سەڵاحەدین دەمیرتاش


Oct 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزەری تایبەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە تشرینی دووەمی 2016 وە لە گرتووخانەدایە، وتی کە تورکیا ناتوانێت تا سەر بەرەنگاری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا ببێتەوە، لە بەر ئەوەی کە تورکیا لەو بابەتەدا گەیشتووەتە کۆتایی ڕێگاکە.

ڕەمەزان دەمیر وتی کە جیهان ئێستا هەموو شتێک دەبینێت و دەزانێت لە سەر دەمیرتاش چی دەگوزەرێت، ئەو ئاگاییەش دەستەبەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات و لە ماوەیەکی نزیکدا لە گەڵ هاوڕێکانی ئازاد دەکرێن./.