دەمیرتاش دەنگ بە کێ دەدات؟

(0) / / ئەورووپا / سەڵاحەدین دەمیرتاش


May 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیمۆکراتی گەلان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە دەنگی بۆ کڵیچدار ئۆغلۆیە و پێی وایە کە ئاشتی دەستەبەر دەکرێت.
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: سێزدەیەمین سەرۆک کۆماری تورکیا کڵیچدار ئۆغلۆ، خوا ڕێگەکەی واڵا بکات، لە ناخی دڵەوە بڕوام وایە کە کۆتایی بە جیاکاری دەهێنیت، ئاشتی دەستەبەر دەکەیت و تورکیا بەرەو بەختەوەری و ئارامی دەبەیت.
دەمیرتاش هەروەها وێنەیەکی کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆی بە لۆگۆی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە دەنگی من بۆ تۆیە./.