وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕاگەێندراوێکیان لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاو کردەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Oct 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

12 وڵاتی ڕۆژئاوا لە ڕاگەێندراوێکدا پاڵپشتی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە ڕۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری 2021 دەربڕی.

وەزیرانی دەرەوەی ئۆسترالیا، کەنەدا، دانیمارک، فینلەندا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا، نیوزلەندا، نەرویج، سوید، ئەمریکا و بەریتانیا وێڕای پێشوازی لە ئامادەیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، ڕایانگەیاند کە هەڵبژاردنەکان دەرفەتێکە بۆ دەنگدەرانی عێراقی تا داهاتووی وڵاتی خۆیان بەرەو دیمۆکراسیەت دیاری بکەن.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئێمە گرنگی ئەم کاتە لە مێژووی عێراق و وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک و هەروەها دابینکردنی سەرچاوەی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی تەندرووست و دادپەروەرانە دەزانین، شاندی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش زیاتر لە هەر کات و هەڵبژاردنێکی دیکە ئامادەی چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراقە.

ئەو وڵاتانە پاڵپشتی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق بە تایبەت لە دەستەبەرکردنی بەشداری ئاوارەکان لە هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاندووە و داوایان لە سەرجەم لایەنەکانیش کردووە کە ڕێز لە یاسا و تەندرووستی هەڵبژاردنەکان بگرن./.