مەسعود بارزانی داوا لە خەڵک دەکات بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Oct 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای لە خەڵک کردووە کە بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقدا بکەن.

ڕووی پەیامەکەی مەسعود بارزانی زیاتر لە خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکانە و ناوبراو دۆخی ئەو ناوچانەی بە نایاسایی و سەپێندراو ناو بردووە.

بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق خەڵک پاداشتی هەڵوێست و خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پارتییان دایەوە و بوو بە حیزبی یەکەمی کوردستان و عێراق.

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هیوای خواستووە کە ئەمجارەش خەڵک پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم حیزبە دووبارە بکاتەوە./.