کوژران و برینداربوونی 29 پۆلیس لە ڕووداوێکی هاتووچۆی کەرکوک

(0) / / ئاسیا / کەرکوک


Oct 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە سەر ڕێگای کەرکوک – حەویجە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە 29 پۆلیسی فیدراڵی بوونە قوربانی.

ڕووداوەکە لە سەر ڕێگای نێوان کەرکوک – حەویجە و لە نزیک یەکبڕی ڕیاز بووە و بە هۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و کۆستەرێکدا 29 کەس کوژران و برینداربوون.

قوربانییەکان پۆلیسی لیوای هەشتی فیرقەی پێنجن و لە کاتی گەڕانەوەیان لە بنکەکانی دەنگدان بۆ بارەگای لیوا تووشی ئەو ڕووداوە هاتوون./.