دەنگی دەروێشەکانی شێخ نەهرۆ بۆ کێ دەبێت؟
(0) /
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی داوای لە دەروێشەکانی کرد کە بە پەرۆشەوە ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانی کەمایەتییەکان بدەن.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بە دەروێشەکانی ڕاگەیاند کە بەشداری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقدا بکەن و فریوی کەس نەخۆن لە بەر ئەوەی کە ئەوان بۆ هەموو عێراق بە بێ جیاوازی کار دەکەن.
ناوبراو داوای لە دەروێشەکانی کرد کە هەر کەسێک لە مەسیحی، سائیبی، شەبەک و ئێزدییەکان شیاوە، دەبێت بە دەنگی کەسنەزانییەکان سەربکەوێت.
شێخ نەهرۆ لە سەر ئامانجی ئەو کارەش ڕایگەیاند کە ئەوان مەبەستیانە بیسەلمێنن کە دەروێشەکانی کەسنەزانی لە بازنەیەکی بچووکدا نین و بە یەک چاو سەیری عێراقییەکان دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کەسنەزانییەکان کاردکردنیان بۆ هیچ لایەن یان نەتەوە و مەزهەبێک دیاری نەکردووە بەڵکوو عێراقی بێ جیاوازییان هەڵبژاردووە./.
تێبينيێك بنێرە: