بایدن تورکیای بە دژی ئەمریکا ناو برد
(0) /
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سوریا بوونەتە بەربەست لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی داعش و مەترسی لە سەر خەڵکی سڤیل و ئاسایشی ئەمریکاش دادەنێت.
جۆبایدن لە نامەیەکدا بۆ هەر دوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کردەوەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڕەشەیە لە دژی بەرژەوەندییەکانی واشنتن.
لە نامەکەی بایدندا بڕیاری ئەمریکا بۆ درێژکردنەوەی دۆخی نائاسایی تایبەت بە سوریا هاتووە./.
تێبينيێك بنێرە: