زۆربەی لایەنە شێعەکان ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتدەکەنەوە
(0) /
زۆربەی لایەنە سیاسییە شێعەکان ڕایەڵەیەکی پەیوەندییان لە نێو خۆیاندا درووستکردووە و بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە جەخت لە سەر ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دەکاتەوە.
لە یەکەم بەیاننامەی ئەو لایەنانەدا هاتووە کە دەبێت کۆمیسیۆن بە شێوەیەکی کرداری کار لە سەر ئەنجامەکان بکات و وەڵامی تانەکان بداتەوە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە یاری بە دەنگەکانەوە کراوە و بە هیچ شێوازێک بەو ئەنجامە ڕازی نابن./.
تێبينيێك بنێرە: