ئەو کاندیدەی کە تەنیا بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی گەیشتە پەرلەمانی عێراق

(0) / / ئاسیا / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Oct 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە خاڵە سرنجڕاکێشەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق سەرکەوتنی کەسێکە کە تەنیا پشت بە هەوڵ و تێکۆشان و ماندووبوونی خۆی سەرکەوتنی بە دەست هێنا.

محەممەد عنوز ئەو پیاوە عێراقییەیە کە بە بێ هیچ پاڵپشتییەکی سیاسی و دارایی و تەنیا بە هۆی تێکۆشانی خۆیەوە توانی متمانەی خەڵکی نەجەف بە دەست بێنێت و بگاتە پەرلەمانی عێراق.

ناوبراو پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە سەر دەستی خۆی لە ماڵە بچووکەکەی لە نەجەف ئامادە دەکرد و لە نێو شاردا هەڵیدەواسین، ئەنجامی ئەم هەوڵ و تێکۆشانەش بەدەستهێنانی متمانەی گشتی بوو تا بتوانێت وەک ئەندامێکی سەربەخۆ بگاتە پەرلەمانی عێراق.

بەشێک لە خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەوڵی تایبەت و کەسێتی ئەو کاندیدە شیاوی ڕێزلێنان و سەرکەوتن بووە./.