دەنگی 12 هەزار سندۆقی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق هێشتا هەژمار نەکراوە
(0) /
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە دەنگی 12 هەزار سندۆقی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە هێشتا هەژمار نەکراوە.
پێگەی میدل ئیست نیوز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا دەنگی 12 هەزار سندۆقی هەڵبژاردنەکانی 10 ی ئۆکتۆبەر هەژمار نەکراوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە دەنگی ئەو سندۆقانەش لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زیاد دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: