نەوەی نوێ کێی بۆ دانوستان لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان ڕاسپاردووە؟

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Oct 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دوو کەس لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی بۆ دانوستانی پێکهێنانی کابینە لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان ڕاسپارد.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەر یەک لە سروە عەبدولواحید و ڕێبوار عەبدولڕەحمان لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی ئەو جوڵانەوەی بۆ دانوستانی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان ڕاسپارد.

بە بڕیاری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پاش پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنەوە دەست بە دانوستان لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان دەکرێت.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی عێراق 9 کورسی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی مسۆگەر کرد./.