شێخ نەهرۆ هەڵوێستی خۆیی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند
(0) /
سەرۆکی تەریقەتی قادری چەند تێبینییەکی لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کردووە و ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆی شەڕ و کوشتار.
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە ڕاگەێندراوێکدا باسی ئەوەیکردووە کە ڕێژەی زۆری بەشدارینەکردنی هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، پرۆسەی سیاسی دەخاتە ژێر مەترسی لەدەستدانی شەرعییەت و ناڕەزایی دەربڕین لە ئاستی هەڵبژاردنەکان و ڕازینەبوون بە ئەنجامەکانی، ئەوەش وا دەکات هەندێک کەس دانی پێدانەنێن، ئەمەش دەمانخاتە بەردەم ئەو مەترسییانەی کە دواتر دێنە پێشەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ببێتە هۆی هەڕەشە و ناڕەزایی و بشێوی و توندووتیژی و شەڕ و کوشتار، بەم جۆرەش دەگەڕێتەوە گۆشەی وێرانکاری و لەناوچوون و جیابوونەوە.
شێخ نەهرۆ لەو ڕووەشەوە داوای لە زانایان و بیرمەندانی گەلی عێراق کردووە کە هەوڵی نەهێشتنی کەوتنەوەی ئاگری فیتنە بدەن./.
تێبينيێك بنێرە: