مەسرور بارزانی وەزیرێکی ڕاسپارد بۆ دوو ئامانج سەردانی بەغدا بکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Oct 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سرووشتییەکانی ڕاسپارد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونی بەنزین و نەوتی سپی سەردانی بەغدا بکات.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مەسرور بارزانی بەدەر لە ڕاسپاردنی وەزیری سامانە سرووشتییەکان بۆ سەردانیکردنی بەغدا، داوای ئەوەشیکردووە کە هەماهەنگی لە گەڵ کەرتی تایبەت بۆ هاوردەکردنی بەنزین و ڕێگری لە دروستبوونی قەیران بکرێت.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەروەها وەزیری سامانە سرووشتییەکانی بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیان لە زووترین کاتدا ڕاسپاردووە./.