مەکگۆرک سەردانی عێراق دەکات
(0) /
چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردووە کە نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا بە مەبەستی وتووێژ لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
چەند سەرچاوەیەکی باڵا ڕایانگەیاندووە کە برێت مەکگۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکات.
سەردانەکەی مەکگۆرک بۆ وتووێژە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
ناوبراو سەردانی بەغدا دەکات و پاشان بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ مەسعود بارزانی و سەرکردەکانی دیکەی کورد دەگاتە هەولێر./.
تێبينيێك بنێرە: