حەیدەر عەبادی چۆن باسی 16 ی ئۆکتۆبەر دەکات؟
(0) /
لە ساڵیادی گەڕانەوەی کەرکوک بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی عێراق، سەرۆک وزیرانی پێشووتری ئەم وڵاتە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
حەیدەر عەبادی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە 16 ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 فەرمانی بە هێزە فیدراڵییەکان کردووە کە بچنە ناو کەرکوک و بە بێ خوێنڕشتن کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە بکەن کە بوارێک بۆ گەندەڵی بوون.
عەبادی کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق و ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانیی لە پێناو ملکەچکردنی هەرێم بە دەسەڵاتی ناوەند ناو بردووە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاندووە کە بۆ یەکەم جار لێژنەیەکی فیدراڵیی ناردووەتە هەرێم و پاش وردبینی دەرکەوتووە کە بە هەزاران فەرمانبەری بندیوار لە کوردستاندا هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: