مالیکی دوو بەڵێنی بە کورد و سوننە داوە

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی


Oct 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە گوێرەی هەندێک زانیاری میدیایی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دوو بەڵێنی بە هەر یەک لە کورد و سوننە داوە کە لە ئەگەری هاوپەیمانی و پاڵپشتیکردنی بۆ بوون بە سەرۆک وەزیرانی عێراق جێبەجێیان دەکات.

نوری مالیکی بەڵێنی دەرکردنی یاسای نەوت و گازی بە کورد داوە و بەمەش کۆمەڵە کێشەیەکی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبێت، وەک بودجەی هەرێم و دەستکرانەوەی لە کێڵگە نەوتی و گازییەکان بۆ هەولێر.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بەڵێنی پێکهێنانی هەرێمی ئەنباری بە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم داوە.

ئەمەش لە کاتێکدا کە باس لەوە دەکرێت ڕوتی سەدر لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندێکی چوار کەسی بۆ دانوستانە سەرەتاییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕەوانەی هەولێر دەکات./.