سەرۆکی هەرێم و میری قەتەر کۆبوونەوە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ قەتەر لە گەڵ میری ئەو وڵاتە کۆبووە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەولێر و دەوحە و چۆنیەتی پەرەپێدانی تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەی بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەریش کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر تاوتوێ کرا.
لە لایەکی دیکەوە هەرێمی کوردستان دەیەوێت کۆمپانیا قەتەرییەکان بۆ وەبەرهێنان ڕوو لەم ناوچەیە بکەن.
قەتەر وڵاتێکی دەوڵەمەندە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان سەرمایەگوزارییەکی زۆری هەیە و چەکی پارە وایکردووە کە ئەم وڵاتە بچووکە پێگەی بەهێزی لای وڵاتانی گەورەی جیهان هەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: