ئامانجی سەردانەکەی خەمیس خنجەر بۆ هەولێر ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Oct 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە گەڵ مەسعود بارزانی کۆبووە، کۆبوونەوەکەش پەیوەندی بە دۆخی سیاسی عێراق لە پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە هەبووە.

بارەگای بارزانی لە سەر کۆبوونەوەکەی ناوبراو و خەمیس خنجەر ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا هیوایان خواستووە ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 ببێتە هۆی مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی.

بارزانی و خنجەر سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق لەم قۆناغەی بەردەم بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە./.