باڵیۆزی ئێران لە سەر فیلمی تەوەکول چی دەڵێت؟

(0) / / ئاسیا / ئیرەج مەسجدی


Feb 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ کەناڵی ڕووداو هەڵوێستی خۆیی لە سەر فیلمی تەوەکول دەربڕی.

ئیرەج مەسجدی سەبارەت بەو فیلمە کە تایبەت بە هەڕەشەکانی داعش لە سەر هەولێر و هاوکارییەکانی ئێران بووە، وتی: ئەو فیلمە بەدەر لەوەی کە کێ بەرهەمی هێناوە، فیلمێکی باش نەبووە و ئەوان نە مەسعود بارزانی و نە شەهید قاسم سولێمانییان نەناسیوە.

باڵیۆزی ئێران وتی کە ئەو فیلمە بڕیار بووە گوزارشت لە ڕۆڵی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران بکات بەڵام بە بۆچوونی من هەڵەیەکی گەورە بوو کە زیاتر لە هەرێمی کوردستان لە ئێرانیش توڕەبوونێکی جەماوەریی بە دوای خۆیدا هێنا و هەڵوێستی ئێران ڕیزگرتنە لە هەرێمی کوردستان و ئەوانەی کە لە شەڕی دژ بە داعش گیانیان بەخت کردووە./.