زاڵمای خەلیلزاد وازی هێنا
(0) /
لێکەوتەکانی کشانەوەی بەپەلەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بەردەوامە و لە نوێترینیدا زاڵمای خەلیلزاد نێردەی تایبەتی واشنتن بۆ کاروباری ئەو وڵاتە وازی لە ئەرکەکەی هێنا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی خەلیلزادی ڕاگەیاند و وتی کە تۆماس وێستی جێگری شوێنەکەی دەگرێتەوە.
خەلیلزاد ئەزموونی کاری لە هەر دوو کابینەی ترەمپ و جۆبایدن هەیە، پێشتریش لە سەردەمی دەسەڵاتی جۆرج بوش باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەفغانستان و عێراقیش بووە.
ناوبراو لە سەر دەست لە کار کێشانەوەکەشی ڕاگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکەی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان وەک خۆی جێبەجێ نەکرا./.
تێبينيێك بنێرە: