سەدان ملیۆن دینار لە ئاوەڕۆیەکی موسڵدا دۆزرایەوە
(0) /
لە پرۆژەیەکی ئاوەڕۆی ناوەندی شاری موسڵ سەدان ملیۆن دینار دۆزرایەوە کە پەیوەندی بە سەردەمی داگیرکردنی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە هەیە.
ڕۆژی سێ شەممە پارەکە دۆزراوەتەوە، لە گەڕەکی دەواسەی موسڵ بووە و دەکەوێتە بەرامبەر باڵەخانەی پارێزگای کۆنی لەم شارە.
ئەو شوێنەش نزیک لە لقێکی بانکی ناوەندی لە موسڵ بووە و کاتی هاتنی داعش لە لایەن فڕۆکەکانەوە خاپوور کراوە.
پارەکەش 165 فەردە بووە کە مەزندە دەکرێت 700 ملیۆن دینار بێت، پۆلیس ڕایگەیاندووە کە 90 فەردە لەو پارەیە تەڕ بووە بەڵام ئەو 75 فەردەکەی هیچی لێنەهاتووە.
لایەنە پەیوەندیدارەکان بەغدایان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە و بڕیارە لێژنەیەک سەردانی ئەو شوێنە بکات کە پارەکەی لێ دۆزراوەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: