کچەکەی عەلاوی زانیاری گرنگ لە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرا دەکات
(0) /
کاندیدی هاوپەیمانی وەتەنیە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانی عێراق وتی کە سیستەمی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە پێشتریش بڕیار بووە لە وڵاتی ئەرجەنتین بەکار بهێندرێت بەڵام بە هۆی کێشە و گرفتەکانەوە، پەرلەمانی ئەرجەنتین دژایەتی خۆیی لە سەر ئەو پرسە دەربڕی.
سارە عەلاوی لە کاندیدەکانی پەرلەمانی عێراق و کچی ئەیاد عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئەم وڵاتە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە پاش هەڵبژاردنەکانی 2018، مستەفا کازمی باسی هاککردنی ئەنجامی دەنگدانەکەی کردبوو.
ناوبراو وتی: کازمی بە عەلاویی ڕاگەیاند کە شارەزایەکی تەکنیکی لە ماوەی 5 خولەکدا توانیویەتی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگۆڕێت.
وتیشی کە کازمی ئەگەری هەمان کێشەی بۆ ئەم هەڵبژاردنانە دیسانەوە بە عەلاوی ڕاگەیاندووە.
کچەکەی عەلاوی وتی کە سیستەمی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هۆی کێشە و گرفتەکانەوە لە وڵاتی ئەرجەنتین ڕەتکراوەتەوە و هیچ وڵاتێک کار بەو سیستەمە ناکات./.
تێبينيێك بنێرە: