ئەردۆغان هەڕەشەی وەشاندنی گورزی سەربازی لە بەشار ئەسەد دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Oct 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ئەگەر پێویست بکات لە دژی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد هەڵمەتی بەرفراوانی سەربازی و چەکی قورس بە کار دێنێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە ئەگەر پێویست بکات ئەنکەرە لە دژی بەشار ئەسەد هێرشی بەرفراوانی سەربازیی دەبێت.

ناوبراو وتی کە لە ئێستادا پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچە گرنگەکانی سوریا بەردەوامە و بە دڵنیاییەوە کە هیچ سازشتێک لە گەڵ دیمەشق ناکرێت و بەردەوامی بەم سیاسەتەش لە سوریا دەدەین.

ئەردۆغان وتی کە نازانم هەڵوێستی حکومەتی سوریا چۆن دەبێت بەڵام هەر چی پێویست بکات بە تایبەت لە ئیدلب جێبەجێی دەکەین و بە سەرجەم چەکە قورسەکانمانەوە وەڵام دەدەینەوە./.