سەرۆکایەتی کۆماری عێراق چۆن باسی فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانی دەکات؟

(0) / / ئاسیا / سەرۆکایەتی کۆماری عێراق


Oct 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە لە چاوەڕوانی پێکهێنانی فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانییە بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

مەنیف شمەری ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە بە پێی دەستوور سەرۆک کۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕادەسپێرێت و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی پێکهێنانی ئەو فراکسیۆنەیە.

ناوبراو وتی کە سەرۆک کۆمار پابەندی یاسایە و ئەگەر ئەو فراکسیۆنە پێکهێنرا، کاندیدەکەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕادەسپێرێت./.