نێچیرڤان بارزانی: قسەمان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوک نەکردووە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بۆ کورد گرنگە کە بە یەکڕیزی بچێتە بەغدا و تا ئێستا قسە لە سەر هەر دوو پۆستی سەرۆک کۆمار و پارێزگاری کەرکوک نەکراوە.
نێچیرڤان بارزانی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سەرۆکایەتی هەرێم کار بۆ بانگهێشتکردنی سەرجەم لایەنەکان دەکات تا کورد بە یەکڕیزی بچێتە بەغدا.
ناوبراو وتی کە ئەو گرژییەی کە هەیە سۆشیاڵ میدیا درووستیکردووە و تا ئێستا قسە لە سەر پۆستەکان و دابەشکردنی لە نێوان لایەنەکاندا نەکراوە.
بارزانی وتی کە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگ ئەوەیە کە دەستوور جێبەجێ بکرێت و لە چوار ساڵی داهاتوودا کێشەکان لە گەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: