مونا قەهوەچی بەم شێوازە باسی کاری پەرلەمانتاری دەکات
(0) /
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان وتی کە کاری پەرلەمانتاری هێندەی کارێکی پیشەییە کەمتر لەوە سیاسییە و پەرلەمانتار پێویستە لە ناو لێژنەکەی و هۆڵی پەرلەمان ڕۆڵی هەبێت و ئەرکەکەی خۆی بە باشی جێبەجێ بکات و چاودێری و بەدواداچوونی بەردەوامی هەبێت.
ناوبراو وتی کە لەم خولەی پەرلەماندا کاری پەرلەمانتاری بووەتە شەڕی سیاسی و خۆدەرخستن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان وتی کە ئەوەی دەیبینین پێچەوانەی ئەرکی پەرلەمانتارییە کە ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە.
قەهوەچی وتی کە کاتێک پەرلەمانتار متمانە و دەنگی خەڵک وەردەگرێت و دەبێتە نوێنەر و داکۆکیکاری مافەکانی ئەوان لە ناو هۆڵی پەرلەمان، هەر خۆدزینەوەیەک لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە لە ڕووی سیاسییەوە گەورەترین گەندەڵییە./.
تێبينيێك بنێرە: