دوا بڕیاری وەزیری دارایی لە سەر سلێمانی: ئایا ئاوات شێخ جەناب سەرکەوتوو دەبێت؟

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Nov 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی باج لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی بۆ کۆکردنەوەی باج و چاکسازی لەو کەرتەدا ماوەی مانگێک موڵەتی داوەتە فەرمانگەکانی سێمانی و دواتر لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێت.

کەمال تەیب بە کەناڵی ڕووداوی ڕاگەیاند کە پێویست بە چاکسازی ڕیشەیی لە سلێمانی دەکات و وەزیری دارایی لە گەڵ فەرمانگەکانی سلێمانی کۆبووەتەوە و ماوەی مانگێک موڵەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داهات دیاری کردووە تا گۆڕانکاری لە کارەکانیاندا بکەن.

ناوبراو وتی کە ئەگەر گۆڕانکاری نەکرا ئەو کات ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دیکەی دەبێت و کەمتەرخەمی لە هەر شوێنێک بێت ڕێوشوێنی پێویست لە دژی دەگیرێتەبەر، بە گۆڕین بێت یان لادانی بەرپرس.

هەفتەی ڕابردوو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە گەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگەکانی شارەکە کۆبووە، کۆبوونەوەکەش لە سەر مووچە و داهات بووە. پێشتریش وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو کە دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە کۆنەکردنەوەی باجی پێویست لە سنوری سلێمانییەوە هەیە./.