لایەنە ناڕازییەکانی شێعە ڕێگا نادەن کازمی ببێتەوە سەرۆک وەزیران

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆی عێراقی ڕایگەیاندووە کە لایەنە ناڕازییەکانی شێعە کە بە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوماڵی شێعە ناسراون، دژایەتی کاندیدکردنەوەی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

سەعد موتەلبی وتی کە شکستی مستەفا کازمی لە ئیدارەدانی دۆسیەی هەڵبژاردنەکان و پاشان ئەو گومانەی کە لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هاتە پێشەوە، وایکردووە کە شانسی ناوبراو بگاتە سفر و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی شێعە دژایەتی ناوبراو بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگاتەوە بە پۆستی سەرۆک وەزیران.

ناوبراو وتی کە کازمی تاکڕۆیی لە بڕیارە چارەنوسسازەکاندا کردووە و دەسکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە و زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی شێعە لە کارنامەکەی ناڕازین./.