شرۆڤەکارێکی عێراقی: هیچ لایەنێک بە تەنیایی ناتوانێت حکومەت پێک بێنێت

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی ڕایگەیاند کە تویتەکەی موقتەدا سەدر بۆ گەیشتن بە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی وەک پێداچوونەوەیەکە بە سەر سیاسەتی ڕەوتی سەدر لە پاش هەڵبژاردنەکان و پیشاندەری ئەوەیە کە هیچ لایەنێک بە تەنیایی ناتوانێت حکومەتی نوێی عێراق پێک بێنێت.

هاشم ئەلکەندی وتی کە ئەوەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا دەبینرێت وەک ڕاستییەک پێمان دەڵێت کە هیچ لایەنێک بە بێ هاوپەیمانی ناتوانێت هەنگاوێکی ئەوتۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەڵبگرێت.

ناوبراو ئەگەری ئەوەی خستەڕوو کە ڕەوتی سەدر بەرەو هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنە ناڕازییەکانی شێعەدا بڕوات./.