سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستەکەی دوور خرایەوە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە حوکمێکدا سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و کەسێکی نوێی وەک شوێنگرەوەی دەستنیشان کرد.

عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە فەرمانی مستەفا کازمی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

لە بەڵگەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە بە پێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و بڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و دەسەڵاتە دەستوورییەکان، ڕەزامەندی لە سەر کۆتایی سەرۆکایەتی عەبدولغەنی ئەسەدی لە پۆستی سەرۆکایەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دراوە.

لە بەڵگەیەکی دیکەدا هاتووە کە حەمید شاتری وەک سەرۆکی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستنیشان کراوە.

بڕیارەکانیش لە 31 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە./.