مەرجەعیەتی باڵای شێعەکانی عێراق هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەرجەعیەتی باڵای شێعەکانی عێراق وەک قبووڵکراوی هەر دوو لایەنی ناتەبای پاش هەڵبژاردنەکان بە فەرمی هەڵوێستی خۆیی لە سەر دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی ئەم وڵاتە ئاشکرا کرد.

مەرجەعیەتی باڵای شێعەکان کەسێکی بە ناوی محەممەد ڕەزا سیستانی بۆ وتووێژی نێوان هەر دوو لایەنی براوەی هەڵبژاردنەکان دیاری کردووە، ئەو دوو لایەنەش بریتین لە سەید موقتەدا سەدر براوەی یەکەم و هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعە کە ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دەربڕیوە.

مەرجەعیەتی باڵای شێعەکانی عێراق لە ڕێگای ئەو نێردەوە پەیامی خۆیی ڕاگەیاندووە کە کاندیدی سەرۆک وەزیران بە پێی ڕێکەوتن بێت و پاشان بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستەکانی دیکەش دەبێت لە گەڵ کورد و سوننە وتووێژ بکرێت./.