هەڵوێستی لاهور شێخ جەنگی لە سەر بڕیاری دوورخستنەوەی ئاشکرا کرا
(0) /
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و ئەو لاپەڕانەی نزیک لە لاهور شێخ جەنگین، هاتووە کە ناوبراو و ئەندامانی سەرکردایەتی پابەندی هیچ بڕیارێکی دەباشان نابن و خۆیان بە خاوەنی ڕاستەقینەی یەکێتی دەزانن.
ئەو لاپەڕانە ئاماژەیان بەوە داوە کە کەمینەیەک دەستیان بە سەر یەکێتیدا گرتووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پەیرەوی ناوخۆی حیزب و هیچ حسابکردنێک بۆ شەرعییەتی کۆنگرە و بە فەرمانی لایەنێکی دیکە چەند ڕۆژ جارێک کۆدەبنەوە و بڕیاری سەیر سەیر دەردەکەن و بوونەتە جێی گاڵتەجاڕی.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە هەر بڕیارێک بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هاوسەرۆک دەبێت بە دەنگی دوو لە سەر سێی ئەندامانی سەرکردایەتی بێت و ئەو ئەنجومەنە زیاتر لە پێنج مانگە کۆنەبووەتەوە و هەر بڕیارێک بە پێچەوانەی ئەوەش ڕەتدەکرێتەوە و لاهور شێخ جەنگی پابەندی نابێت./.
تێبينيێك بنێرە: