فازڵ میرانی: خوا غەزەبی لە دژبەرانی مووچە گرت
(0) /
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە شاندێکی حیزبەکەی سەردانی بەغدا دەکات.
فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی ڕووداو وتی کە ئامانجمان لە کۆبوونەوە لە گەڵ لایەنە کوردییەکان، یەکڕیزی نیشتمانییە، بۆ ئەوەی کە وەک پێشوو کەسانێکمان لێ قیت نەبێتەوە کە بە ناوی کوردی هەرێمەوە دژی مووچە و بودجەی کوردستان بن، ئەوانەی ئەم کارەیان بۆ دژایەتی هەرێم کرد خەڵک سزایانی دا و خوا غەزەبی لێگرتن.
ناوبراو وتی کە پارتی پرۆژەی بۆ دانوستانی پێکهێنانی حکومەت ئامادەیە بەڵام تا پەسەندکردنی فەرمیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دانوستانی لە سەر ناکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: