لاهور شێخ جەنگی: دەسەڵاتەکانی پێشووم وەردەگرمەوە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Nov 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

لاهور شێخ جەنگی لە نامەیەکی تونددا بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەرجەم ئەو بڕیارانەی ڕەتکردووەتەوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی لە دژی ئەو و چوار ئەندامی سەرکردایەتی دەریکردوون.

ناوبراو لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا ڕیزەکانی یەکێتی لە بەردەم لێکترازاندایە و بەم بۆنەوە لە پێناو پاراستنی کەرامەتی یەکێتی سەرجەم ئەو دەسەڵاتانەی کە پێشتر ڕادەستی بافڵ تاڵەبانی کراوە وەریدەگرێتەوە و بەکاریان دەهێنێتەوە.

هەروەها لاهور شێخ جەنگی لە نامەکەیدا جەختیکردووەتەوە کە سەرجەم بڕیارەکان سەبارەت بە خۆی و کەسانی نزیک لەو، ناپەیرەون و لە دەرەوەی پەیرەوی ناوخۆ و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەرکراون./.