یەکگرتوو بۆ حیزبەکانی دیکە: بۆ بەشداری لە حکومەت سەردانمان نەکەن

(0) / / كوردستان / موسەننا ئەمین


Nov 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە سوورە لە سەر بڕیارەکەی بۆ بەشدارینەکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراق.

موسەننا ئەمین کە کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە بۆ پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە ئەم حیزبە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکات و هیچ شاندێکیش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا ناکات و لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش هیچ دانوستانێک لەو بارەوە ناکرێت.

موسەننا ئەمین وتی کە ناردنی شاندی جیای یەکێتی و پارتی بۆ بەغدا پیشاندەری ئەوەیە کە ئەو دوو حیزبە هەوڵی دەسکەوتی حیزبی دەدەن بەڵام ئەگەر بتوانن یەکڕیزی دابین بکەن ئێمەش پێشوازیی لێدەکەین./.