جەمال کۆچەر لە بەغدا پۆستێکی وەرگرت

(0) / / كوردستان / جەمال کۆچەر موسەننا ئەمین یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق جەمال کۆچەری وەک سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لە بەغدا دیاری کرد.

جەمال کۆچەر بووەتە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و موسەننا ئەمین وەک جێگرەکەی دەستنیشان کراوە.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق خاوەنی 4 کورسییە و جەمال کۆچەریش بە 56 هەزار و 702 دەنگ، زۆرترین دەنگی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بە دەست هێنا./.