جەمال کۆچەر هەواڵێکی لە سەر بودجەی عێراق ڕاگەیاند
(0) /
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە بودجەی 2024 ی ئەم وڵاتەدا گۆڕانکاری ڕوو دەدات.
جەمال کۆچەر ڕایگەیاند کە چەندین گۆڕانکاری لە بودجەی ساڵی 2024 ڕوو دەدات و شتێکی جیاواز دەبێت لە ڕووی داهات و خەمڵاندنی نرخی نەوت و خەرجییەکانەوە.
ناوبراو وتی: حکومەت کاتێک بودجەی بۆ سێ ساڵی بەردەوام پێشکەش کرد ئامانجی یەکەمی بەردەوامبوون بووە لە خەرجی لە دوای مانگی کانوونی دووەمەوە بۆ خۆ دوورگرتن لە کێشەکانی ڕاوەستانی ساڵی دارایی و کارکردن لە سەر بنەمای یەک لە سەر دوانزە تا کاتی پەسەندکردنی بودجە.
جەمال کۆچەر هەروەها وتی کە پەرلەمان دەسەڵاتی بە حکومەت داوە بەردەوام بێت لە خەرجییەکانی بودجەی 2023 تا کۆتایی هاتنی و دەستکردن بە بودجەی 2024 بە بێ ڕاوەستان.
تێبينيێك بنێرە: