فازڵ میرانی: کورد بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق نابێتە یەک هاوپەیمانی

(0) / / كوردستان / فازڵ میرانی


Mar 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لایەنە کوردییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ناتوانن ببنە یەک هاوپەیمانی و بە یەک لیست بەشداری لەو هەڵبژاردنانەدا بکەن.

فازڵ میرانی وتی: بە بۆچوونی من باشترە کە زۆرینەی شێعە، زۆرینەی کورد و هەروەها زۆرینەی سوننە ببنە یەک هاوپەیمانی تا بتوانن لە ڕووداوەکانی پاش هەڵبژاردن پێشگیری بکەن.

ناوبراو وتی کە کورد ناتوانێت ببێتە یەک هاوپەیمانی، ئەگەر یەکگرتنیان دەبوو، ئەم شەڕفرۆشتنە بە کورد نەدەکرا.

ئەو بەرپرسەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە کێشەی کورد لە عێراق تەنیا کێشەی مووچە و بودجە نییە و بەڵکوو پرسی نەتەوەییە.

میرانی نەبوونی یەکڕیزیی بە کێشەی ئێستای کورد ناو برد و وتی کە پارتی پەیوەندییەکانی لە گەڵ بەغدا چاک دەکاتەوە تا بەرگری لە پرسە نەتەوەییەکان بکات./.