فایەق زەیدان: هێشتا بابەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان نەسەلمێندراوە

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Nov 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق وتی کە بە بەڵگە یاساییەکان هێشتا بابەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی تشرینی یەکەم نەسەلمێندراوە.

فایەق زەیدان وتی کە هێشتا لە ڕووی یاساییەوە و بە پێی بەڵگەی بڕواپێکراو، بابەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق یەکلایی نەبووەتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە دۆسیەی هەوڵدان بۆ تیرۆری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی کە لێکۆڵینەوەکان لە قۆناغی سەرەتاییە و تا ئێستا دۆسیەکە ڕەوانەی دەزگای داد نەکراوە./.