قەتەر دەبێتە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان

(0) / / ئەمەریکا / تاڵیبان


Nov 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیایەکی ڕۆژئاوا لە سەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکانی حکومەتی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە واشنتن و دەوحە لە سەر ئەوە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە قەتەر ببێتە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە قەتەر وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستان دەستنیشان کراوە.

ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی لای ئاژانسی ڕۆیتەرز پارێزراوە، بە ئاماژە بە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و قەتەر لە کۆتا ڕۆژی ئەمساڵ – 31 ی کانوونی یەکەمی 2021 – ئەو ئەرکە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەتەر دەبێت ڕۆڵی ئاسانکاری لە هەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بگێڕێت.

بەرپرسانی ئەمریکی ئەوەشیان بە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاڵیبان لە ڕێگای نووسینگەی ئەو گرووپەوە لە دەوحەی قەتەر بەردەوام دەبێت./.